The town Rawanduz (Kurdish: Rwandz) is a city of Iraq which located in the Arbil Governorate of Iraqi Kurdistan, close to the Iranian border.
مێژووى ڕواندز:
مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمانی پێش زایین دەگەڕێتەوە و لەگەلێک سەردەمدا پایتەخت بووە . لەساڵی ( ٧٢٢ پ.ز - ٧٠٥ پ.ز ) پایتەختی دەوڵەتی ئۆراتۆ بووە کە بە ( موساسر ) ناویان دەبرد، لە سەردەمی میرنشینی سۆرانیشدا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە، ئەم شارۆچکەیە لە ڕابردوو و ئێستادا مەڵبەندێکی پێشکەوتوو بووە لە ناوچەکەدا و لە ساڵانی (١٨١٣ز)دا کارگەی دروست کردنی چەک و تەقەمەنی و سکەی ڕاکێشانی دراوی لێ بووە، کە(وەستا ڕەجەب) سەرپەرشتی دەکرد . ھەر لەم شارۆچکەیەدا لە ساڵی (١٩٢٤) یەکەم ژمارەی گۆڤاری (زاری کرمانجی) لەلایەن حوزنی موکریانی بەچاپ گەیەنراوەو ئێستا رواندز یەکێکە لەم شارۆچکانەی کە گەشتیاران ساڵانە سەردانی دەکەن.

تعليقات

إرسال تعليق